تەشریعاتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو دەقە تەشریعیانەیە دەگرێتەخۆ کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارە تەشریعیەکانی هەرێمی کوردستان کاریان بۆکراوە و لە پەرلەمانی کوردستاندا دەنگیان لەسەردراوە. ئەم بابەتانەش بریتین لە: دەستوور، یاسا، بڕیار، ڕێنمایی، جارنامە، بەیان، بەیاننامە لەگەڵ فەرمان.


بەپێی پرنسیپە نێودەوڵەتیەکان، تەشریع ناچێتە بواری جێبەجێکردن تا لە ڕۆژنامەیەکی فەرمیدا بڵاونەکرێتەوە. ئەم پرنسیپە لە هەرێم و عێراقیش کاریپێدەکرێت. لەبەر ئەمە یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ١٩٩٩ دەرچوێنرا لە لایەن (ئەنجومەنی نیشتیمانی هەرێمی کوردستان – عێراق) و تێیدا ئاماژە بە ڕۆژنامەیەکی فەرمی دەدات بۆ بڵاوکردنەوەی دەقە تەشریعیەکانی هەرێمی کوردستان کە پێی دەڵێن "وەقایعی کوردستان".

لەسەر بنەمای دەقەتەشریعیەکانی تۆمارکراو لە ڕۆژنامەی (وەقایعی کوردستان)دا ئەم کتێبخانە ئەلەکترۆنیە بونیادنرا  لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان -ساڵی ٢٠٢٠دا. لە پێناو بەردەستکردنی هەموو دەقە تەشریعیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هاووڵاتیان بەتایبەتیش ئەوانەی گەڕان و وودبوونەوەی زیاتر و توێژینەوە دەکەن لە یاسا و بابەتە تەشریعیەکانی تر لە چینە جیاجیاکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئەوانەش پێویستیان پێیانە.

 

لایەنە پەیوەندیدارەکان لە تەشریعاتی هەرێمی کوردستان

هەموو ئەو لایەنانە دەگرێتەوە کە ڕاستەوخۆ کاردەکەن لە نوسین، دەرچواندن، هەموارکردنەوەی هەر جۆرێک لە جۆرەکانی تەشریعات

- پەرلەمانی کوردستان

- ئەنجومەنی شورای هەرێم

- سەرۆکایەتی هەرێم 

- ئەنجومەنی وەزیران

- وەزارەت و دەستەکان

 

جۆرەکانی تەشریعاتی هەرێمی کوردستان

بەپیی تایبەتمەندێتی مەبەست و پرنسپە جیهانیەکان چەند جۆرێکی تەشریعات هەیە ،  بێگومان لە ناو جۆرەکانیشدا پۆلێنیکردن هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەمانەن کە لە تەشریعاتی عێراق و هەرێمدا کاریان پێدەکرێت:

١- دەستوور

٢- یاساکان

      ٢-١ یاسای دەستووری

      ٢-٢ یاسا مەدەنیەکان 

      ٢-٣ یاسا جینائیەکان

      ٢-٤ یاسای باری کەسێتی

      ٢-٥ یاسای زەوی و زار

      ٢-٦ یاسای عەسکەری

      ٢-٧ یاسای هەڵبژاردن

      ٢-٨ یاسای دەوڵەتی

      ٢-٩ یاسای مافی مرۆڤ

      ٢-١٠ یاسای بازرگانی

      ٢-١١ یاسای دادوەری

      ٢-١٢ یاسای بانق و دەزگا داراییەکان

      ٢-١٣ یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی

٣- بڕیار

٤- جارنامە

٥- بەیان

٦- بەیاننامە

٧- ڕێنمایی

٨- فەرمان