Items filtered by date: تشرینی یەکەم 2020
هەینی, 23 تشرینی یەکەم 2020 08:43

یاساکانی هەرێمی کوردستان

تەشریعاتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو دەقە تەشریعیانەیە دەگرێتەخۆ کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارە تەشریعیەکانی هەرێمی کوردستان کاریان بۆکراوە و لە پەرلەمانی کوردستاندا دەنگیان لەسەردراوە. ئەم بابەتانەش بریتین لە: دەستوور، یاسا، بڕیار، ڕێنمایی، جارنامە، بەیان، بەیاننامە لەگەڵ فەرمان.   

بەپێی پرنسیپە نێودەوڵەتیەکان، تەشریع جێبەجێناکرێت تا لە ڕۆژنامەیەکی فەرمیەوە بڵاونەکرێتەوە. ئەم پرنسیپە لە هەرێم و عێراقیش کاریپێدەکرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ١٩٩٩ دەرچوێنرا لە لایەن (ئەنجومەنی نیشتیمانی هەرێمی کوردستان – عێراق) کە ئاماژە بە ڕۆژنامەیەکی فەرمی دەدات بۆ بڵاوکردنەوەی دەقە تەشریعیەکان کە پێی دەڵێن "وەقایعی کوردستان". 

لەسەر بنەمای دەقەتەشریعیەکانی تۆمارکراو لە ڕۆژنامەی (وەقایعی کوردستان)ەوە ئەم کتێبخانە ئەلەکترۆنیە بونیادنراوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان، لە پێناو بەردەستکردنی هەموو دەقە تەشریعیەکان بۆ هاووڵاتیان بەتایبەتیش ئەوانەی گەڕان و وودبوونەوەی زیاتر و توێژینەوە دەکەن لە یاسا و بابەتە تەشریعیەکانی تر لە چینە جیاجیاکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئەوانەش پێویستیان پێیانە.

  

جۆرەکانی تەشریعاتی هەرێمی کوردستان

چەند جۆرێکی تەشریعات هەیە بەپیی تایبەتمەندێتی و پرنسپەکان بۆ تەشریعات، وە بێگومان لە نێو جۆرەکانی تەشریعیشدا چەند پۆلینێک هەیە بەپێی تایبەتمەندێتیان.

١- دەستوور

٢- یاساکان

  •  یاسای دەستووری
  •  یاسا مەدەنیەکان
  •  یاسا جینائیەکان
  • یاسای باری کەسی
  • یاسای تۆماری زەوی و زار
  • یاسای عەسکەری
  • یاسای هەڵبژاردن
  • یاسای دەوڵەتی 

٣- بڕیار

٤- جارنامە

٥- بەیان

٦- بەیاننامە

٧- ڕێنمایی

٨- فەرمان

Published in زانیاری
هەینی, 23 تشرینی یەکەم 2020 07:42

سەبارەت بە تەشریعاتی هەرێمی کوردستان

تەشریعاتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو دەقە تەشریعیانەیە دەگرێتەخۆ کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارە تەشریعیەکانی هەرێمی کوردستان کاریان بۆکراوە و لە پەرلەمانی کوردستاندا دەنگیان لەسەردراوە. ئەم بابەتانەش بریتین لە: دەستوور، یاسا، بڕیار، ڕێنمایی، جارنامە، بەیان، بەیاننامە لەگەڵ فەرمان.

Published in زانیاری

لایەنە پەیوەندیدارەکان لە تەشریعاتی هەرێمی کوردستان

هەموو ئەو لایەنانە دەگرێتەوە کە ڕاستەوخۆ کاردەکەن لە نوسین، دەرچواندن، هەموارکردنەوەی هەر جۆرێک لە جۆرەکانی تەشریعات

١- پەرلەمانی کوردستان

٢- ئەنجومەنی شورای هەرێم

٣- سەرۆکایەتی هەرێم 

٤- ئەنجومەنی وەزیران

٥- وەزارەت و دەستەکان

Additional Info

Published in زانیاری